کوردەکان وەکوو فیدراسیۆنی دیموکراتیی باکووری سووریا بەشداری دانووستانی ئاشتی دەبن

بەشی جیهان- بەرپرسە کوردەکانی سووریا دەڵێن ناوی 140 نوێنەری گرووپە جۆربەجۆرە سوورییەکانی باکووری سووریایان داوەتە ڕووسیا بۆ بەشداری کردن لە دانووستانی ئاشتیی سووریا کە لە شاری سووچیی ئەو وڵاتەدا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەبدولکەریم عومەر بەرپرسێکی باڵای کوردەکانی سووریا لە کانتۆنی جزیرە کە بە دەست کوردەکانەوەیە بە ئەلمانیتۆری وتوووە: بەرپرسە کوردەکانی سووریا لە دانیشتنی 3ی دیسەمبێری خۆیان لەگەڵ ژنەڕاڵە ڕووسییەکان ناوی 140 نوێنەری گرووپە جۆربەجۆرە سوورییەکانی باکووری سووریایان داوەتە ڕووسیا بۆ بەشداری کردن لە دانووستانی ئاشتیی سووریا کە لە شاری سووچیی ئەو وڵاتەدا بەڕێوە دەچێت. ئەو لیستە کورد و عەرەب و ئاشووری و سریانی و چچنی و تورکمانی لە خۆ دەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: پاش بانگهێشت­کرانی ئێمە لە لایەن ڕووسەکانەوە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێمە هاتنە ناوچەکە.

ئەو بەرپرسە کوردە سوورییە سەبارەت بە ناوەرۆکی بانگهێشتنامەکەی ڕووسیا بۆ کوردەکان بە مەبەستی بەشداری­کردنیان لە دانووستانی سووچی گوتیشی: بانگهێشتنامەکە بۆ هەموو کۆمەڵگەکانی فیدراسیۆنی باکووری سووریایە و پارتی کوردیی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD)ش تەنها یەک لەو گرووپانەیە و دیارە دانووستانەکە لە نێوان هەموو قەبارەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکووری سووریا دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هیچ پێداگر نیین کە وەکوو (PYD) بەشداری دانووستانی سووچی ببین ئێمە هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین هەموو کۆمەڵگەکان بە ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری فیدراسیۆنی باکووری سووریا لەو دانووستانەدا بەشداری بکەن.

News Code 9368

Your Comment

You are replying to: .
captcha