سێ مامۆستای زانستگای ورمێ دەچنە ڕیزی توێژەرانی سەرەکیی جیهانەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا: بەگوێرەی دواهەمین ڕاگەیێندراوی ماڵپەڕی پێوەری زانست (ISI - ESI) سێ مامۆستای زانستگای ورمێ دەچنە ڕیزی ئەو توێژەرانەوە کە بەرهەمەکانیان بە زیاترین ڕێژە بە بەڵگە دەهێنرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێوەندییە گشتییەکانی زانستگای ورمێ ڕای­گەیاند: لە ڕیزبەندی نوێی زانایان و زانستگاکان و ناوەندەکانی لێکوڵینەوە کە بە گوێرەی سیستەمی ریزبەندیی ESI یا هەمان Essential science Indicators پیشان دەدرێت، چەنگیز قوبادی، جەواد نووری نیا و قادر ڕەزازادە لە کولێجی کارەبا و کۆمپیوتێر و تەکنیکی و ئەندازیاری، چوونەتە ڕیزی ئەو توێژەرانەوە کە بەرهەمەکانیان بە زیاترین ڕێژە بە بەڵگە دەهێنرێتەوە.

چەنگیز قوبادی و جەواد نووری نیا ئەندامانی لێژنەی زانستیی گرووپی ئەندازیاریی کارەبان و قارد ڕەزازادە ئەندامی لێژنەی زانستی گرووپی ئەندازیاریی میکانیک لە زانستگای ورمێیە کە تا ئێستا هەر یەک لەوانە زیاتر لە 80 وتاری ژۆرناڵیان هەبووە کە بە زیاترین ڕێژە بە بەڵگە هاتۆتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9359

Your Comment

You are replying to: .
captcha