به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان واتا پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌و قه‌یرانه کرد که ئێستاکه هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون و بۆته‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی بێ‌کاری و خراپتر بوونی دۆخی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری.
ناوبراو وتیشی: هه‌ر ڕۆژ سروه‌ت و داهاتی ژماره‌یێک له به‌رپرسانی هه‌رێم زیاد ده‌بێته‌وه و ئه‌وه له حاڵێکدایه که به وته‌ی به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕێژه‌ی قه‌رزی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له 20 میلیارد دۆلاریش زیاتر بۆته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان که له‌لایه‌ن دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌ڕێوه چوو، کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کانی هه‌رێم دروست کرد.
شۆڕش حاجی وتیشی: ئێستاکه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای گفتوگۆ و ئاراسته کردنی پڕۆژه‌ی چاکسازیخوازانه چڕ ده‌کاته‌وه چوونکه خه‌ڵکی کوردستان هه‌موو جۆره زوڵم و ئه‌سته‌مێکیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه ته‌حه‌مول کردوووه و ده‌بێ داهاتوویێکی باشتریان ببێت هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و مافه‌یان هه‌یه هه‌موو جووڵه‌یێک ئه‌نجام بده‌ن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پاڵپشتیی ئه‌وان ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment