به‌غدا تا پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر  ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: به‌غدا تا دوای به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتوو به‌ شێوه‌ی فه‌رمی و جیدی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر گفتوگۆ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد قه‌یرانی ئێستای هه‌ولێر- به‌غدا قه‌یرانێکی زۆر دژواره‌ و وێناچێت که‌ به‌م ئاسانییه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

ناوبراو ئه‌نجام‌دانی گفتوگۆی جیدی و فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا دوای به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی به‌ چاوه‌ڕواننه‌کراو وه‌سف کرد.

خه‌له‌ف ئه‌حمه‌د جه‌ختی کرده‌وه‌: گفتوگۆی جیدیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا پێویستی به‌ کاتێکی زۆر هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ش وێناچێت ئه‌و گفتوگۆیانه‌ به‌و ئاسانییه‌ ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9348

Your Comment

You are replying to: .
captcha