هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسیاره‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی جیهانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ به‌رپرسیاری ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ده‌بێ کێشه‌ ناوخۆییه‌کان به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور له‌ ناو عێراق چاره‌سه‌ر بکرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د عه‌کیلی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ده‌ستێوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان قبووڵ ناکرێت و زیادی کرد: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگای پابه‌ند نه‌بوون به‌ ده‌ستوور و حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گشتپرسی به‌رپرسیاره‌ له‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌دا.

ناوبراو وتیشی: به‌غدا هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجام‌دانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌پێی ده‌ستوور ده‌کاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کانی هاوپێوه‌ند به‌ ماده‌ی 140 و یاسای نه‌وت و غاز و داهاتی نه‌وت له‌ عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9342

Your Comment

You are replying to: .
captcha