بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش پاک کردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە تیرۆریستانی داعش، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ئەرکانی فەرماندەیی هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریاوە وەدەست کەوتوون ئۆپەراسیۆنی پاکسازیی باکووری ڕووباری فوراتیش دەستی پێکردووە.
هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانە ئۆپەراسیۆنەکە لای ناوچەی ئەبووحەمامەوە دەستی پێکردووە و لە یەکەم ڕۆژدا شەڕڤانانی سوپای دیموکراتیک توانیویانە ٣ گوند و ٥ کێڵگە لە بندەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکەن.
سەرچاوە: هەواڵدەیی هاوار نیوز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment