خاوەنانی ئاڵای سپی پاشماوەکانی داعشن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوە دەکات ئەوانەی بە خاوەنی ئاڵای سپی ناوبانگیان دەرکردووە پاشماوەکانی داعش لە عێراقن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی لە لێدوانێک بۆ تەلەفزیۆنی "ئەلفورات" ڕای‌گەیاند: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون ئەو چەکدارانەی خۆیان بە "خاوەنی ئاڵای سپی" پێناسە کردووە و لە ناوچەکانی حەمرین و دەورووبەری توزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدینن پاشماوەکانی داعش لە عێراقن.

سوورچی ئاماژەی بەوەش کردووە ئەم چەکدارانە هەڕەشەیان کردووە تێکڕای پێکهاتەکانی کەرکووک دەکوژن و وتیشی: حکوومەتی عێراق بەرپرسی گیانی هاووڵاتیانی کەرکووک و لەناو بردنی ئەو تیرۆریستانەیە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9325

Your Comment

You are replying to: .
captcha