١٤ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٢٠:١٠
دزی ١٢ کامێرا لە بۆکان دەستگیر کرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی شارستانی بۆکان باس لەوە دەکات دزێکیان گرتووە کە ١٢ کامێرای چاوەدێریی لەو شارەدا دزیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ مەجید موحب‌عەلی ئەوڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەز لەمبارەوە وتی: پاش ئەوەی چەندین کەس سکاڵایان لەسەر دزرانی کامێراکانیان لەلای پۆلیس بەرز کردەوە بابەتەکە کەوتە سەرووی بەرنامەکانی پۆلیسەوە.

ڕاشی‌گەیاند: پۆلیسپاشان دەستی کردە کاری هەواڵگری و بە هاوکاریی خەڵکی ئاگاداری بۆکان لە ئەنجامدا حەشارگەی یەکێک لە دزەکان دۆزرایەوە و دەستگیر کرا.

سەرۆکی پۆلیسی شارستانی بۆکار بۆ خەڵکیش وتی: لە ئەگەری ڕوودانی دزی دەسبەجێ پۆلیسی ١١٠ ئاگادار بکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9315

Your Comment

You are replying to: .
captcha