بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای عێراق له ناوچه‌كانی عوسمان عه‌بدوڵڵا، ته‌لشه‌عیر، سه‌ڵاحیه و گوێزه نزیک ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت له فلكه‌ی میزان كه دوا خاڵی شاخی قهرهچوخه و ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی گوێڕه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی ڕای­گه‌یاند: فیرقه‌ی سێی پۆلیسی ئیتحادی له مه‌خموور و سێ فه‌وجی دیكه له ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه جێگیر كراون، له ڕۆژئاوای مه‌خمووریش هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا بوونی هه‌یه و چاوه‌ڕوانی هاتنی فیرقه‌ی زریپۆش ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی، حكوومه‌تی عێراق داوای گوێڕ ده‌كات و هۆشداریشی داوه به‌هه‌ر شێوه‌یێک بێت ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه كۆنترۆڵ بكات كه ڕێگه‌ی كه‌ركووک به مووسڵه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به‌لایانه‌وه ناوچه‌یێكی ستراتیژییه.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: هێزه‌كانی پارتی له‌سه‌ر چیای قه‌ره‌چوخ بڵاوه‌یان پێكراوه و سه‌رقاڵی خه‌نده‌ق لێدانن بۆ به‌رگرتن به پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق، به گشتیی هه‌ردولا جموجۆڵی زۆریان هه‌یه و له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردووش‌دا هێزێكی زۆریان كۆ كردۆته‌وه.
گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌ندێناوه ده‌كه‌وێته نێوان مه‌خموور و هه‌ولێر و نزیكه‌ی 25 كیلۆمه‌تر له‌و شاره‌وه دووره، ئامانجی سه‌ره‌كی سوپای عێراقیش كۆنترۆڵ كردنیه‌تی تا ده‌ستبه‌سه‌ر پاڵاوگه‌ی نه‌وتی لاجان و ته‌راشدا بگرێت، بۆیه ناوچه‌یێكی گرنگی ئابووریه به‌نسبه‌ت هه‌رێم و به‌غداوه.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment