تادێت ڕەوشی بەڵێندەران بەرەو داڕووخان دەڕوات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، داوا لە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میران کامیل، وتەبێژی لقی سلێمانی، یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، ڕای­گەیاند: دوای ئەوەی لە نووسینگەی سلێمانی لەگەڵ پەرلەمانتاران کۆ بوونەوە و داواکارییەکانیان لەسەر تەواوی کێشەکانی بەڵێندەران ئاڕاستە کردن، ئەوانیش پاش بەدواداچوونیان ڕاستیی کێشەکانی بەڵێندەرانیان زانیوە و یاداشتێکیان داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

یەکێتی بەڵێندارەنی کوردستان لقی سلێمانی، داوا دەکەن پەرلەمان و حکوومەت ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەریی کێشەکانیان لەبەر ئەوەی تادێت ڕەوشی بەڵێندەران بەرەو داڕووخان دەڕوات.

ژمارەیێک پەرلەمانتاری کوردستان، لەسەر داواکارییەکانی بەڵێندەران داوایێکیان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردووە و دەڵێن: پێویستە داواکارییەکانی بەڵێندەران جێ بەجێ بکرێن.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9300

Your Comment

You are replying to: .
captcha