به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له میانه‌ی کۆنفڕانسی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی که سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستین به‌ڕێوه چوو له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له تورکیا کۆ بووه‌وه.
ڕۆحانی جه‌ختی کردۆته‌وه که پێویسته ھه‌رچی زووتره ڕێککه‌وتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به دراوی ھه‌ر دوو وڵات بچێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستینیش ڕای‌گه‌یاندوووه: "ئه‌م کاره‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆته ھۆی ناڕه‌حه‌تی ھه‌موو موسڵمانان و چاوه‌ڕوان ده‌کرا که بڕیاره‌کان ببێته ھۆی دڵخۆشیی موسڵمانان به‌ڵام ئه‌م ھه‌نگاوه‌ی واشنتۆن پێچه‌وانه‌ی خواستی کۆمه‌ڵگای موسڵمانان بوو".
سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا ڕای‌گه‌یاند: "ھاوکاریی ھاوبه‌شی تورکیا و ئێران کاریگه‌ری له سه‌قامگیری سووریادا ھه‌یه. ئێمه ده‌بێت به‌رده‌وام بین له شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان. کۆبوونه‌وه‌ی سووچی سه‌لماندی که پێکه‌وه ده‌توانین ھه‌نگاوی پێویست بۆ سه‌قامگیریی سووریا بھاوێژین".
لای خۆیه‌وه، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕای‌گه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌ی ھه‌موو وڵاتانی جیھان له ڕێکخراوی ھاوکاریی ئیسلامی به ڕوونی نیشانی دا که موسڵمانان له دوای یه‌کگرتوویین. ئه‌مه‌ش ھیوای زیاتر به خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ده‌به‌خشێت.
ناوبراو وتوویه‌تی: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ھاوکاریی ھاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران و په‌ره‌ی زیاتریش به‌م ھاوکاریانه له ھه‌موو به‌شه‌کان ده‌ده‌ین".
سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی کردۆته‌وه: "به ھاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کتر ڕیشه‌کانی تیرۆر له ناوچه‌که ڕیشه‌کێش ده‌که‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment