به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران‌دا، بڕیاردان له سه‌ر خه‌رج کردنی زیاتر له 30%ی بودجه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئێران دراوه‌ته ده‌ست پارێزگاکان.
31 پارێزگای ئێران، به‌گشتی 22 تریلیۆن و 819 ملیار تمه‌نیان پێده‌درێت که به‌شی پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران سێ تریلیۆن و 808 ملیار تمه‌نه.
جگه له‌و بودجه‌یه، حکوومه‌ت له ناوه‌نده‌وه بڕیار له‌سه‌ر خه‌رج کردنی نزیکه‌ی 48 تریلیۆن تمه‌نی دیکه ده‌دات بۆ جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه که دیار نییه چه‌نده‌ی به‌شی پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران ده‌بێت.
به‌و بودجه‌یه پێشبینی ناکرێت ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌یێکی تازه له پارێزگای کوردستان جێبه‌جێ بکرێت. ته‌نانه‌ت بودجه‌که به‌شی ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ش ناکات که جێبه‌جێ کردنیان دواکه‌وتووه و نیوه‌چڵن.
به‌پێی دوایین ئاماره‌کان له پارێزگای ورمێ 2037 پڕۆژه، له پارێزگای سنه 900 پڕۆژه، له پارێزگای کرماشان 712 پڕۆژه، له پارێزگای لۆڕستان 650 پڕۆژه و له پارێزگای ئیلام‌یش 73 پڕۆژه‌ی نیوه‌چڵ هه‌یه و ته‌نیا پڕۆژه‌کانی پارێزگاکان کرماشان، سنه و لۆڕستان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو بکرێن پێویستیان به نزیکه 16 تریلیۆن تمه‌ن هه‌یه که زۆر له‌وه زیاتر که بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستنیشان کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment