هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا پاش شکستی داعشیش هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌

به‌شی جیهان- مسته‌فا بالی ده‌ڵێت: هێزی سوپای دیموکراتیک پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعشیش به‌رده‌وام وه‌کوو هێزێکی فراوانی باکووری سووریا ئه‌رکه‌کانی خۆی له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆردا ڕاده‌په‌ڕێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا بالی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌ به‌شی ئینگلیزیی ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌ی وتوووه‌: هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به‌ سوپای دیموکراتیک پێویسته‌ پاش شکستدانی داعشیش له‌ باکووری سووریا بمێنێته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: سوپای دیموکراتیکی سووریا ته‌نها بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش پێک نه‌هێنراوه‌ و پاش کۆتایی هاتنی داعش له‌ ناو ناوچێت. هێشتاکه‌ چه‌ندین گرووپی تیرۆریستیی به‌هێز وه‌کوو حه‌یاتولته‌حریر و نوسره‌ له‌ سووریا ماونه‌ته‌وه‌. ئاسایییه‌ مه‌کۆی سه‌ره‌کیی هێزه‌کانی سووریا دیموکراتیک ئه‌و ناوچانه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌ست کورده‌کانه‌وه‌یه‌ له‌ باکووری سووریا.

به‌ڵام سام عه‌بۆد خاوه‌ن بیرێکی پرسی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ به‌ جیابوونه‌وه‌ی ته‌لال سیلۆ وته‌بێژی هێزی سووریای دیموکراتیک ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌و پرسه‌ ده‌ستپێکی هه‌وڵێکه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی سوپای دیموکراتیک.

ناوبراو پێشبینیی کردووه‌ له‌ ئاکامدا سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌بێته‌ قوربانیی ڕێککه‌وتنێکی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9275

Your Comment

You are replying to: .
captcha