ئه‌ردۆغان: بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر قودس هیچ ڕه‌وایه‌تییێکی نییه‌

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل وتی: "ڕاگه‌یاندنی بڕیارێكی له‌م جۆره‌ له‌باره‌ی شارێكه‌وه‌ كه‌ خۆی له‌ خۆیدا داگیر كراوه‌، هیچ ڕه‌وایه‌تییێكی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ لووتكه‌ی نائاساییی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كه‌ له‌ ئه‌ستانبۆڵ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

ئه‌ردۆغان راشی‌گه‌یاند ئیسرائیل ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ره‌، هاوكات ده‌وڵه‌تی تیرۆره‌ و به‌م جۆره‌ درێژه‌ی به‌ قسه‌كانی دا: "ئه‌مریکا به‌م بڕیاره‌ ناڕه‌وایه‌ی ته‌نها پشتگیری ئیسرائیلێک ده‌کات که‌ قودسی داگیر کردووه‌. سوپاسی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌م بڕیاره‌ ناشه‌رعییه‌یان قبووڵ نه‌کردوووه‌. له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی کردوومه‌ به‌ به‌رێز پاپاشه‌وه‌، هه‌ڵوێستی سووریان نیشان داوه‌ له‌سه‌ر قودس."

ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ 1947 ئیسرائیل چی بوو به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆش فه‌ڵه‌ستین خراوه‌ته‌ هه‌مان دۆخه‌وه‌. باوه‌ڕ بكه‌ن دابه‌ش كردنێكی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ به‌ره‌نگاری گورگ- به‌رخدا ته‌نانه‌ت گورگ نایكات".

سه‌رۆک کۆماری تورکیا به ‌توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ ئه‌مریكا گرت و گوتی: "ئه‌مریكا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه‌ كه‌ ئاشتی ئه‌سته‌م ده‌كه‌ن، نه‌ک ئاشتییان ده‌وێت، هانی هه‌موو توندڕه‌وه‌كانی داوه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی كه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌ چڕی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌و فتیله‌یه‌ی به‌ هۆی بڕیاری قودسه‌وه‌ ئاگری تێبه‌ر بووه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریکاوه‌ بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی. ئه‌م کێشانه‌ی له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌ به‌ کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینشه‌وه‌ ئێمه‌ هیچ کاتێک له‌ بیری ناکه‌ین".

ناوبراو له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاشتییه‌وه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین ڕوونیشی کرده‌وه: ‌"له‌ ناوچه‌كه‌مان و قودسدا ئاشتیی ته‌نها به‌ هه‌وڵی كه‌سانی دادپه‌روه‌ر و دروستی به ‌ڕه‌وشت له‌ هه‌موو به‌شه‌كان و گه‌له‌كان، هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو بیر و باوه‌ڕه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت".

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ قودس هێڵی سووریانه‌ و گوتی: ''به‌ ناوی خۆم و گه‌له‌که‌مه‌وه‌ سوپاسی هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕێز پاپا که‌ ڕێز له‌ گرنگیی قودس به‌ هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌موو باوه‌ڕه‌کانی هه‌ڵگرتووه‌ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها جووله‌که‌ هۆشیاره‌کان که‌ له‌ هه‌وڵی ئاشتییێکی دادپه‌روه‌رانه‌دان، قیبتییه‌کان و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌م که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سووکایه‌تییان پێده‌کرێت، سازشیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پته‌وی خۆیان نه‌کردوووه‌''.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9274

Your Comment

You are replying to: .
captcha