١٣ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٢:٠٣
هێزێكی زۆری داعش گەڕاوەتەوە سنووری حەویجە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەكدارانی داعش لە گوندەكانی حەوزەی حەویجەی رۆژئاوای كەركووک جموجۆڵێكی فراوانیان هەیە و كەم رۆژ هەیە پەلاماری هێزە عێراقییەكان نەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم كەهییە رێكخەری پێشووی پەیوەندیەكانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە كەركووک رای­گەیاند: داعش هێزێكی زۆری لە سنووری حەویجە هەیە و هێزەكانیان گەراونەتەوە جێگەكانی پێشووتریان.

نازم كەهییە راشی­گەیاند: تەنیا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 30 كەسیان كوشتووە، شەوی رابردووش شەش كەسی تریان كوشت، كە سیان لە كوژراوەكان برای یەكتری بوون.

بەپێی زانیارییەكان، جموجۆڵی داعش بە شەوان لە گوندەكانی حەوزەی حەویجە گەیشتووەتە ئاستێک، كە خەڵكی ناوچەكە هەستی پێدەكەن، بە تایبەت هێزیان بردووەتە ساترەكانی پێشووی پێشمەرگە لە باشووری كەركووک.

ئیسماعیل حەدیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی عەرەبی لە كەركووک، ئاماژەی بەوەكرد شانەی نووستووی داعش لە حەویجە هەیە و حكومەت هێز بۆ پاك كردنەوەی ئەو ناوچانە لەداعش كۆ دەكاتەوە.

جموجۆڵی فراوانی هێزەكانی داعش لە سنووری حەویجە، لە كاتێكدایە حكوومەتی عێراق كۆتایی هاتنی داعشی لە عێراق راگەیاندووە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9260

Your Comment

You are replying to: .
captcha