به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پێشووی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) و به‌رپرسی ئێستاکه‌ی فیدراسیۆنی باکووری سووریا کاردانه‌وه‌ی به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سووریا به تایبه‌ت ده‌ستپێکی پڕۆسه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی ڕووسیا پیشان دا و وتی: شه‌ڕ له سووریا کۆتاییی پێ نه‌هاتووه و پاش چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی ڕووسیا له سووریا هیچ هێزێکیتر جێگای ئه‌و هێزانه ناگرێته‌وه. به‌و پێیه‌ش ئێستا قۆناغێکی نوێی سووریا و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی پێکردووه.
ساڵح موسلیم ده‌رباره‌ی سه‌ردانی چاوه‌ڕواننه‌کراوی ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆکی ڕووسیا بۆ سووریا و دیدار له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆک کۆماری میسر و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا گوتی: پڕۆسه‌یێکی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی پێکردوووه و بێگومان دیداری پووتن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د هه‌ر له‌و چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆسه نوێیه‌دا بووه. پووتن دیدارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ئه‌نجام دا ئه‌وه‌ش به بێ ڕووماڵی میدیایی. سه‌ردانه‌که‌یشی بۆ میسر پێشتر له پلانی سه‌رۆکایه‌تیی ڕووسیادا نه‌بووه ئه‌وه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که پووتن بیستوویه‌تی پێش دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و سیسی کۆ ببێته‌وه.
موسلیم سه‌باره‌ت به لێدوانه‌که‌ی پووتن که گوتبووی شه‌ڕ له سووریا کۆتاییی پێ هاتووه ڕایگه‌یاند: شه‌ڕ به‌رده‌وامه. مومکینه داعش سه‌نگه‌ره‌کانی له ده‌ست دابێت و هێز و توانای ئه‌وسای نه‌مابێت به‌ڵام ئه‌وا به مانای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش نییه. داعش هێشتاکه له چه‌ند گوندێکی حومس و حه‌ما و ئیدلیب ماونه‌ته‌وه.
ناوبراو هۆکاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی ڕووسیا له سووریا ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووسیا حه‌ز ناکات هێزی سه‌ربازیی خۆی به شه‌ڕێکی دیکه‌وه بگلێنێت.
موسلیم ده‌شڵێت: هه‌ندێ لێدوان و داپه‌ڕی دژبه‌یه‌ک له سووریا ده‌بینرێت بۆ نموونه ئێران، سووریا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش به‌ره‌ی نوسره به گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانن به‌ڵام تورکیا وا بیر ناکاته‌وه. ڕووسیا له‌به‌ر ئه‌م داپه‌ڕه دژبه‌یه‌کانه شێواز و پڕۆسه‌ی هه‌بوونی خۆی له سووریا بۆ خولێکی نوێ ده‌گۆڕێت. ڕووسیا هه‌ژموونیی خۆی له ناوچه‌که که‌م ده‌کاته‌وه و نایهه‌وێت هێزی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته به شه‌ڕێکی دیکه‌وه بگلێت.
هاوسه‌رۆکی پێشووی PYD درێژه‌ی پێدا: بڕیاری کۆتایی هێنان به شه‌ڕ له‌لایه‌ن تره‌مپ و پووتنهوه له ڤیێتنام ده‌رکرا. زلهێزه‌کانی جیهان به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان شه‌ڕ ده‌ست پێده‌که‌ن و کۆتایی به شه‌ڕیش ده‌هێنن. ئه‌وه بابه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تییه. پرسه‌که له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه نین که له به‌ره‌ی شه‌ڕدان. به ڕای ئێمه شه‌ڕ چیتر وه‌کوو سه‌رده‌می داعش نابێت به‌ڵکوو به تاکتیکی نوێ درێژه‌ی پێ ده‌درێت.
موسلیم له کۆتاییدا گوتیشی: حکوومه‌تی تورکیا ڕاستییه‌کان به عه‌کسه‌وه پیشان ده‌دات. داعش هێشتاکه ماوه و شه‌ڕیش به‌رده‌وامه. هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی هێشتا له‌سه‌ر ئه‌ورووپا ماوه. ئه‌مریکا ده‌ڵێت پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕ و له‌ناوچوونی تیرۆریسته‌کان چیتر چه‌ک بۆ ئێمه نانێرن. وێده‌چێت تورکیا له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌وداوێنی درۆ و دووڕوویی و ساخته‌کاری ده‌بێت.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment