ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئێران به‌ قازانجی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت/ ئه‌مریکا پێبه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێ کردنی به‌رجام

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ لێدوانێکدا پاڵپشتیی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێرانی کردووه‌ و گوتوویه‌تی: ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئێران به‌ قازانجی هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت و دڵنیاشه‌ ئه‌مریکا پێبه‌ند ده‌بێت به‌ ده‌قی به‌رجام و من ئه‌و په‌یامه‌م له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌رگرتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێدریکا مۆگرینی شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌ دۆخی نائارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد و گوتیشی: له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پاراستنی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و پێبه‌ند بوون به‌و ڕێککه‌وتنه‌ "زه‌رووره‌تێکی بێ چوون و چرا"یه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران چییه‌تیی ئاشتییانه‌ی پلانی ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته‌ ته‌زمین ده‌کات و ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ناوچه‌که‌یه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ش ئێستا زیاتر ده‌رده‌که‌وێت چوونکه‌ به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی ئه‌تۆمیی کۆریای باکوور بووینه‌ته‌وه‌.

مۆگرینی درێژه‌ی پێدا: پاش بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ستراتێژیی نوێی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ ئێران، ئێمه‌ به‌ ئاشکرا و شه‌فاف هه‌ڵوێستی خۆمان نواند. پاراستنی ڕێكکه‌وتنی به‌رجام قازانجی هه‌موومانی تێدایه‌ و باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مریکاش ئه‌وه‌یه‌ هاوکاریی باشی ئێمه‌ بکات.

به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ئاشکراشی کرد: من دڵنیام ئه‌مریکاش پێبه‌ند ده‌بێت به‌ جێبه‌جێ کردنی به‌رجام. حه‌فته‌ی ڕابردووش له‌ برۆکسێل ئه‌و پرسه‌م له‌گه‌ڵ ڕێکس ته‌یله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا تاوتوێ کرد و په‌یامی پێبه‌ند بوونی ئه‌مریکا به‌ به‌رجامم لێ وه‌رگرت.

ئه‌م لێدوانه‌ی مۆگرینی له‌ حاڵێکدایه‌ ئه‌مریکا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌یمان‌شکێنی کردن له‌ ڕێککه‌وتنی به‌رجام و به‌ وته‌ی عه‌باس عێراقچی ئێستاش سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای ڕاپۆرته‌کانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی هێشتاکه‌ دان به‌ پێبه‌ند بوونی ئێران به‌ به‌رجام نانێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9257

Your Comment

You are replying to: .
captcha