بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئهمڕۆ چوارشەممە، رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی لووتكەیێکی بەپەلە بە ئامانجی تاوتوێ كردنی لێكەوتەكانی بڕیارەكەی ترەمپ لە بارەی قودس لە شاری ئهستهنبۆڵ، ساز دەكات.
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی بەمەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە بارەی قودس کە ئهمڕۆ چوارشەممە لە تورکیا بەڕێوە دەچێت، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی شهوی ڕابردوو گەیشتە شاری ئهستهنبۆڵ.
تەمیم بن حەمەد ئال سانی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە لایەن ژمارەیێک لە بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس بە مەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە بارەی قودس کە ئهمڕۆ چوارشەممە لە ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچێت، سەرۆکی دەسەڵاتداریێتیی فەڵەستین، مەحموود عەباس گەیشتە شاری ئهستهنبۆڵ.
مەحموود عەباس لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە لایەن ژمارەیێک لە بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێکرا.
سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکوور بە مەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە بارەی قودس کە ئهمڕۆ چوارشەممە لە ئهستهنبوڵ بەڕێوە دەچێت، سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکوور، مستەفا ئاكنجی گەیشتە شاری ئهستهنبۆڵ.
مستەفا ئاكنجی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە لایەن ژمارەیێک لە بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێکرا.
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلییڤ بە مەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە بارەی قودس کە ئهمڕۆ چوارشەممە لە ئهستهنبوڵ بەڕێوە دەچێت، سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلییڤ گەیشتە شاری ئیستانبوڵ.
ئیلھام عەلییڤ لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە لایەن ژمارەیێک لە بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێکرا.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی بەمەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بارەی قودس کە ئهمڕۆ چوارشەممە لە ئهستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی گەیشتە شاری ئیستانبوڵ.
حەسەن روحانی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە لایەن پارێزگاری ئهستانبول، واسیب شاهین و ژمارەیێک لە بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێکرا.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان گەیشتە ئهستهنبۆڵ بەمەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە بارەی قودس کە ئهمڕۆ چوارشەممە لە ئهستهنبۆڵ بەڕێوە دەچێت،سەرۆک وەزیرانی پاکستان، شاهید خاقان عەباسی گەیشتە شاری ئهستهنبۆڵ.
لەو لووتكەیەدا كە سەركۆماری توركیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان داوای سازكردنی كرد بوو، لێكەوتەكانی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ قودس، تاوتوێ دەكرێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری ژمارەی ٤٧٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٨٠ کە دانی بە ڕاگەیاندنی قودسی رۆژهەڵات وەک پایتەختی ئیسرائیل دا نەنا، پێشێل کرد و قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و وتی: "کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بە قودس دابنێین وەک پایتەختی ئیسرائیل".
هەروەها ترەمپ ڕای­گەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راسپاردووە بۆ دەست کردن بە ئامادەکارییەکانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.
ئیسرائیل لە 5ی جوونی ١٩٦٧ەوە قودسی رۆژهەڵاتی داگیر کردووە. لە ساڵی ١٩٨٠وە تاکلایەنە بەشی رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکەی وەک "پایتەختی یەکگرتوو" ڕاگەیاندبوو.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پەسەند کردنی بڕیاری ژمارە ٤٧٨ لە ساڵی ١٩٨٠ ڕاگەیاندنی قودسی بە پایتەختی ئسرائیل، ڕەت کردەوە.
بە پێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئەمریکاشەوە دان بەوە دادەنێن کە قودسی رۆژهەڵات لە ژێر داگیرکاری دایە.
سەرجەم ئەو وڵاتانەی دان بە ئیدارەی ئیسرائیل دادەنێن باڵیۆزخانەکانیان لە تەلئەبیبە و هیچ وڵاتێک دان بەوە دانانێت کە قودس یان بەشی رۆژهەڵات یان رۆژئاوای شارەکە پایتەختی ئیسرائیلە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment