بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی سێشەممە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سیمینارێک لەبارەی تووندئاژۆیی و ئاسایشی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران وتی: داعش دوای شکستەکانی لە سووریا و عێراق و کۆنترۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی، ئێستا لە هەوڵدایە لە ئاسیای ناوەڕاست و وڵاتانی وەک ئەفغانستان و پاکستان حکوومەت دابمەزرێنێت و خەلافەتەکەی زیندوو بکاتەوە.
مەحموود عەلەوی دەڵێت، پرسی تووندئاژۆیی مەزهەبی تەنیا بە شکستی سەربازی رێکخراوە تووندئاژۆکان چارەسەر نابێ و دەبێ لە ڕووی فیکریشەوە رووبەڕوویان ببنەوە.
وەزیری ئیتیلاعاتی داوای کرد وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت دەزگا هەواڵگرییەکانیان هاوکاری یەکدی لەو بوارەدا بکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment