کوردپرێس:
کۆمەڵێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا لەنامەیێکی کراوەدا داوایان کردووە دەوڵەتی تورکیا ڕێز لە بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی تورکیا بگرێت کە بە پێی حوکمی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دەبێت ئازاد بکرێت.
ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا لەو نامەیەدا داوایان لە وڵاتانی ئەندام کردووە گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی فەرمان و حوکمی دادگای مافی مرۆڤ جێبەجێ بکات کە لەبارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە دەری کردووە.
ئەوان تۆمەتە ئاراستەکراوەکان دژی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە نامەعقوول دەزانن و دەڵێن هێشتنەوەی ناوبراو لە زیندان پێشێل کردنی مافی مرۆڤە.
ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا مل نەدانی تورکیا و بەتایبەت سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش بە سڕکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ دژی دەمیرتاش و سووک کردنی حوکمی ئەو دادگایە زانیوە.
Your Comment