دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌کان له ‌شه‌نگال ده‌دۆزرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ‌سنووری قه‌زای شه‌نگال دوو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ ڕوفاتی نزیكه‌ی 140 هاووڵاتیی ئێزدیان تێدایه ‌و له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ شه‌هید كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 2ی دیسێمبێری 2017، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕایان­گه‌یاند: هێزێكی لیوایه‌كیان له ‌كۆمه‌ڵگه‌ی جزیره‌ی باشووری قه‌زای شه‌نگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ روفاتی 80 هاووڵاتیی مه‌ده‌نییان تێدایه‌ كه‌ زۆرینه‌یان ئێزدین و له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ شه‌هید كراون.

حه‌شدی شه‌عبی ڕاشی­گه‌یاندووه‌ كه‌ هێزێكی دیكه‌یان له ‌گوندی قابووسی باشووری قه‌زای شه‌نگال گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاتر 20 ڕوفاتی ژنان و منداڵانی ئێزدی تێدایه ‌و له ‌لا‌یه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ شه‌هید كراون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ هێزه‌كانیان چاوه‌ڕێی هاتنی تیمی تایبه‌تمه‌ندی ناسینه‌وه‌ی ڕوفاته‌كانن له‌ ڕێی پشكنینی DNAه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9239

Your Comment

You are replying to: .
captcha