به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 2ی دیسێمبێری 2017، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایان­گه‌یاند: هێزێكی لیوایه‌كیان له كۆمه‌ڵگه‌ی جزیره‌ی باشووری قه‌زای شه‌نگال گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه كه روفاتی 80 هاووڵاتیی مه‌ده‌نییان تێدایه كه زۆرینه‌یان ئێزدین و له لایه‌ن داعشه‌وه شه‌هید كراون.
حه‌شدی شه‌عبی ڕاشی­گه‌یاندووه كه هێزێكی دیكه‌یان له گوندی قابووسی باشووری قه‌زای شه‌نگال گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه كه زیاتر 20 ڕوفاتی ژنان و منداڵانی ئێزدی تێدایه و له لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه شه‌هید كراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هێزه‌كانیان چاوه‌ڕێی هاتنی تیمی تایبه‌تمه‌ندی ناسینه‌وه‌ی ڕوفاتهكانن له ڕێی پشكنینی DNAه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment