بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەشواق جاف لەو بارەیەوە بە مەوازین نیوزی وتوووە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا ئێستا ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018ی عێراقی پەسەند نەکردوووە. هۆکارەکەشی تەنها ناڕەزاییی کوردەکان بەرانبەر بەو بودجەیە نییە بەڵکوو سوننەکان و نوێنەرانی بەسرەش پێی ناڕازین.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە تێبینیی زۆرمان لە سەر ئەو بودجەیە هەیە و تێبینییەکانمان بەرز کردۆتەوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و کۆمیسیۆنی داراییی پەڕلەمان و دەستەی وەزیران و لەو تێبینییانەی خۆماندا داوامان کردوووە دەستوور پێشێل نەکرێت و مافی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت.
جاف جەختیشی کردەوە: ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی بەغدا و کۆمیسیۆنی داراییی پەڕلەمانی عێراق دەکەین بزانین چیمان وەڵام دەدەنەوە پاشان هەڵوێستی فەرمیی خۆمان بەرانبەر بە پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 دەردەبڕین.
کۆدی هەواڵنێر: 60105
Your Comment