بهپێی ههواڵی کوردپرێس، بهپێی ئهو زانیارییه بوومەلەرزەکە بە گوژمی 6.2 بە پلەی ڕیشتەر بووە و لە دەوروبەری شاری "ھەجدەک"ی پارێزگای کرمان ڕووی داوە.
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتریی ژێر زەوی و لە 30 کیلۆمەتریی ھەجدەکی کرمان، 42 کیلۆمەتریی کازمئاوای کرمان ڕووی داوە.
ھەتا ئیستا لە بارەی خەسارە گیانی و ئابوورییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ھیچ زانیارییێک بڵاو نەکراوەتەوە.
ماوەی نزیکەی یەک مانگە زنجیرەیێک بوومەلەرزە ئێران و عێراقی گرتووەتەوە و بەتایبەتی لە پاریزگای کرماشان بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی 620 کەس و 13 ھەزار ھاووڵاتیی دیکهش بریندار بوون.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment