١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٤:٠٥
بوومەلەرزەیێکی بەھێز کرمانی ھەژاند

به‌شی ئێران/ کوردی- بەپێی زانیاریی بوومەلەرزەناسیی ئێران، کاتژمێر 12:13 خولەک بوومەلەرزەیێک شارێکی پارێزگای کرمانی ھەژاندووە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ بوومەلەرزەکە بە گوژمی 6.2 بە پلەی ڕیشتەر بووە و لە دەوروبەری شاری "ھەجدەک"ی پارێزگای کرمان ڕووی داوە.

بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتریی ژێر زەوی و لە 30 کیلۆمەتریی ھەجدەکی کرمان، 42 کیلۆمەتریی کازم‌ئاوای کرمان ڕووی داوە.

ھەتا ئیستا لە بارەی خەسارە گیانی و ئابوورییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ھیچ زانیارییێک بڵاو نەکراوەتەوە.

ماوەی نزیکەی یەک مانگە زنجیرەیێک بوومەلەرزە ئێران و عێراقی گرتووەتەوە و بەتایبەتی لە پاریزگای کرماشان بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی 620 کەس و 13 ھەزار ھاووڵاتیی دیکه‌ش بریندار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9231

Your Comment

You are replying to: .
captcha