بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر قودس بێ هیواییی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ ده‌سه‌لمێنێت

به‌شی ئێران/کوردی- وه‌زیرانی به‌رگریی ئێران و تورکیا له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ ناساندنی قودس وه‌کوو پێته‌ختی ڕژیمی زایۆنی گفتوگۆیان کرد و سه‌رتیپ ئه‌میر حاته‌می وتی: بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر قودس بێ هیوایی و داماویی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ ده‌سه‌لمێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 21ی سه‌رماوه‌ز سه‌رتیپ ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووره‌دین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا کرد و له‌و ته‌له‌فۆنه‌دا باس له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان دوو وڵات و هه‌ندێک پرسی ناوچه‌که‌ و به‌تایبه‌ت بڕیاره‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی قودس وه‌کوو پێته‌ختی ڕژیمی زایۆنی کرا و وتی: ئه‌و بڕیاره‌ پاش شکست هێنان و بێ هیوابوونیان له‌ عێراق و سووریا ده‌ر کرا.

سه‌رتیپ حاته‌می زیادی کرد: بڕیاری ئه‌مریکا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ شاری قودسی پیرۆز سیاسه‌تێکی نابه‌رپرسانه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی سیاسه‌تی داگیرکاری ڕژیمی زایۆنی. ئێمه‌ش پێمان وایه‌ ئه‌و بڕیاره‌ پاش ئه‌وه‌ ده‌ر کراوه‌ که‌ هه‌ست به‌ که‌لێن و ناکۆکیی نێوان ئومه‌تی ئیسلامی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی ژماره‌یێک له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کراوه‌.

وه‌زیری به‌رگریی ئێران پرسی یه‌مه‌ن و باسی په‌ره‌پێدانی هاوکاریی سه‌ربازیی نێوان دوو وڵاتی ئێران و تورکیاشی خسته‌ڕوو و وتی: ئاماده‌ین پێوه‌ندیی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تخانه‌که‌ له‌ ئاستێکی نوێدا په‌ره‌ پێبده‌ین.

لای خۆیه‌وه‌ نووره‌دین جانیکلی وه‌زیری به‌رگریی تورکیاش تیشکی خسته‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان دوو وڵات و وتی: گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌که‌ زه‌رووره‌تی هاوکاریی نێوان ئێران و تورکیای به‌رجسته‌ کردۆته‌وه‌ و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیش ناتوانێت له‌ سه‌ر دۆستایه‌تیی ئه‌م دوو گه‌له‌ کاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌بێت.

جانیکلی بڕیاره‌که‌ی تره‌مپی به‌ هه‌ڵه‌یێکی گه‌وره‌ وه‌سف کرد و وتی: ئه‌و بڕیاره‌ لای هیچ موسڵمانێکی جیهاندا قبووڵ ناکرێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ڕێگای بڕیارێکه‌وه‌ شاری قودسی وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی زایۆنی به‌ فه‌رمی ناساند و به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: ئاماده‌کاری بکه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ تێل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی ئیسلامی و کۆمه‌ڵگای جیهانیی لێکه‌وته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9227

Your Comment

You are replying to: .
captcha