به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گوته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێ "پێم وایه شکۆمه‌ندتره ئه‌گه‌ر به‌غدا بڵێ من نامه‌وێ له‌گه‌ڵ کورد دابنیشم، ئه‌گینا ئه‌وه به‌هانه‌یێکی زۆر بێ مانایه و هیچ واتایێک ناگه‌یه‌نێت چوونکه ئه‌م حکوومه‌ته‌ی ئێمه حکوومه‌تێکه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و به‌رکه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن پێک­هاتوووه و زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی کوردستانی له‌گه‌ڵدایه".
ناوبراو زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به لووت به‌رزییه‌وه ته‌عامول له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌کات و پرسی کورده‌کانی کردۆته بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
سه‌عدی پیره گوتیشی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ئیلتیزام کردن به ده‌ستووری عێراق و گفتوگۆ و دانووستان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا کردۆته‌وه به‌ڵام ئێستا ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا کردۆته موزایده‌ی سیاسی و به قازانجی خۆی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment