بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی کوردستان خه‌ساری گیانیی نه‌بوو

به‌شی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران له‌ پارێزگای کوردستان ڕای­گه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌که‌ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ که‌ له‌ سنووری ئێران و عێراق ڕووی دا له‌ کوردستانیش هه‌ستی پێکرا و چه‌ند خه‌سارێکی بچووکی له‌ هه‌ندێک له‌ ماڵه‌کان دابوو به‌ڵام خه‌ساری گیانیی لێنکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر قادری وێڕای ئاماژه‌ به‌ بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌ش ڕیخته‌ری کاتژمێری 17 و 39 خوله‌کی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی سه‌رماوه‌ز وتی: له‌ ڕاپۆرتی قائمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانی قه‌زاکاندا هه‌ندێک خه‌ساری سووکی ماڵی له‌ مه‌ریوان، کامێران و سه‌وڵئاوا ده‌بینرێت به‌ڵام خه‌ساری گیانی به‌ هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یێندراوه‌.

قادری وتیشی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یران له‌ پارێزگای کوردستان له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو دایه‌ و داواش له‌ هاووڵاتییان ده‌که‌ین له‌ سه‌ر خۆ بن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ وریای ڕووداوی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی بوومه‌له‌رزه‌ بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9215

Your Comment

You are replying to: .
captcha