به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به بۆنه‌ی یادی شه‌ست و پێنج ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزباییی خۆم ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئافره‌تان و هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌م. ڕۆڵی یه‌كێتیی ئافره‌تان له خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا گرینگ و كاریگه‌ر بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌شی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر شانی ئافره‌تان بووه و ڕۆڵێكی مه‌زنیان له خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردستاندا هه‌بووه.
له قۆناغی ئێستادا ئه‌ركی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له هه‌موو كاتێک هه‌ستیارتره. پێویسته یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ببنه سه‌رچاوه‌ی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و پێگه‌یاندن بۆ ئافره‌تان له پشتیوانی كردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاته‌ی كه له به‌رده‌م گه‌لی كوردستانه.
هیوادارم ئه‌و یاده ده‌رفه‌تێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان به گوڕوتینێكی زیاتره‌وه كار بۆ كه‌م كردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئێش و ئازاری ئافره‌تان و پاراستنی مافه‌كانیان له نێو خێزان و شوێنی كار و له ناو هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بكه‌ن.
مه‌سعود بارزانی
11ی 12ی 2017
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment