لە کاروباری ناوخۆی زانستگاکانی پارێزگا هیچ دەستێوەردانێک نەکراوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- ئیدارەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕای‌گەیاند بە هیچ شێوەیێک لە دەرکردنی مۆڵەت و بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و بۆنە و ڕێوڕەسمەکانی ناوخۆی زانستگاکانی ئەو پارێزگایە دەستێوەردانی نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەقی ڕاگەیێندراوی ئیدارەی گشتیی پێوەندییە گشتییەکان و کاروباری نێونەتەوەییی پارێزگاریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز بڵاو کراوەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە:

پاش بڵاوبوونەوەی هەندێک فشە و پرۆپاگەندە کە گوایە ئیدارەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دژایەتیی کردووە لەگەڵ ئامادە بوونی هەندێک کەس وەکوو وتاربێژ بۆ ڕێوڕەسمی ڕۆژی خوێندکار بەم شێوەیە بۆ کۆمەڵگای زانای خوێندکار و زانستگایی ڕادەگەیێنێت کە بەپێی یاسا، سەرچاوە و ژێدەری یاسایی بۆ دەرچوونی مۆڵەتی ئاهەنگ و ڕێوڕەسمەکانی ناوخۆی زانستگا لێژنەی سێ کەسەی زانستگاکە خۆیەتی و ئیدارەی پارێزگا بەهیچ شێوەیێک لەم کاروبارەدا دەستێوەردانی نەبووە.

هاوکات لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاگەیێندراوە، هەواڵدەریی کار لە هەواڵێکی خۆیدا باسی لەوە کردووە زانستگای پیشەییی ورمێ دژایەتیی کردووە لەگەڵ ئەوەی ئاهەنگی ڕۆژی خوێندکار لە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەز لەلایەن ئەنجومەنی ئیسلامیی خوێندکارانەوە بەڕێوە بچێت و تەنیا پێکهاتە نەریت‌خوازەکان سادقی مەحسوولی وەزیری ناوخۆی سەردەمی ئەحمەدی‌نەژاد و قازی‌پووریان بانگهێشت کردووە و زانستگایان کردۆتە میتینگێکی گەورەی ڕەوتی نەریت‌خوازەکان.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9205

Your Comment

You are replying to: .
captcha