به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی تورکیا له چوار گه‌ڕه‌کی شاری نۆسه‌یبینی سه‌ر به پارێزگای ماردین قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ڕاگه‌یاند.
ئیداره‌ی پارێزگاریی ماردین به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕای‌گه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای تورکیا به‌م زووانه ده‌ست پێده‌کات له چوار گه‌ڕه‌کی ئۆجیۆل، داغیچی، دیبک و گۆزه‌ل سووی شاری نۆسه‌یبین قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یێندرێت.
پێشتر له دوو گه‌ڕه‌کی ئه‌و شاره‌دا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یێندرابوو به‌ڵام شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ سوپای تورکیا له سه‌ر عاده‌تی خۆی پێش ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ده‌ست پێ‌بکات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یێنێت به‌ڵام زۆرینه‌ی هاووڵاتییان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جه‌رگه‌ی شاره‌وه دوورن له کاتی خۆیدا ئاگاداری بابه‌ته‌که نابنه‌وه و هه‌ندێک جار به نائه‌نقه‌ست تووشی خه‌سار ده‌بن.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment