بەریتانیا ئامادەی هەر هاوکارییێکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بگەنە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ مەسروور بارزانی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی کردەوە بەریتانیا ئامادەی هەر هاوکارییێکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بگەنە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لەستیفن هیکی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد و هەردوولا بارودۆخی عێراق، ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و بریتانیا لەگەڵ باڵیۆزی ئەو وڵاتە لەبەغدا تاوتوێ کردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی ئامادەی هەر هاوکارییەکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بگەنە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و درێژخایەن لە سەر بنەمای دەستوور.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردوەتەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەندبوونەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوردا جێبەجێ کردووە، بە ئاراستەی گەیشن بە ڕێککەوتن لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی کە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

ئەوەش هاتووە، میکانیزمەکانی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، گرنگیی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 918

Your Comment

You are replying to: .
captcha