فیلمێکی کوردی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵێكی ئه‌مریکی به‌ده‌ست دەهێنێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی کوردی (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌کر له‌ فیستیڤاڵێکی سینه‌مایی له‌ ئه‌مریکا خه‌ڵات کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌کر له‌ باره‌ی خه‌ڵات کردنی فیلمه‌که‌ی بۆ "باسنیوز" گوتی "فیلمه‌که‌م (بێده‌نگی ئاسمان) له‌ خولی ٢٠١٧ی فیستیڤاڵی خه‌ڵاته‌کانی فیلمی باکووری ئه‌مریکا، خه‌ڵاتی زیوینی پێ به‌خشرا".

فیلمی بێده‌نگی ئاسمان، نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌کره‌ و به‌ سپۆنسه‌ری عه‌باس فازڵ عه‌بدوڕه‌حمان خاوه‌نی زانکۆی (نۆلیچ) به‌رهه‌م هێنراوه‌ و له‌ ماوه‌ی ته‌نیا ٤ مانگدا به‌شداری زیاتر له‌ ٤٠ فیستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا کردووه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه‌.

سیناریۆی فیلمه‌که‌ له ‌لایه‌ن پشتیوان عه‌بدوڵڵاوه‌ نووسراوه‌ و کاری گرافیک و ده‌نگ له ‌لایه‌ن سه‌باح شه‌ھدی و کاری میوزیکی فیلمه‌که‌ش ڕامتین لھۆنی جێبه‌جێی کردووه‌، ماوه‌ی فیلمه‌که‌ ١٠٠ چرکه‌یه‌ و به‌رھه‌می سالی ٢٠١٧یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9177

Your Comment

You are replying to: .
captcha