به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق "وتاری سه‌رکه‌وتن"ی به‌سه‌ر داعشدا خوێنده‌وه به بۆنه‌ی کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاکی عێراق له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌کان و "کۆتایی چه‌کدارانی داعش" له‌و وڵاته‌دا.
له وتاره‌که‌یدا، عه‌بادی پیرۆزباییی هاووڵاتییانی عێراق و سه‌رجه‌م هێزه چه‌کداره عێراقییه‌کان کرد و به‌تایبه‌ت ناوی هه‌موو هێزه‌کانی هێنا، وه‌ک؛ سوپا، پۆلیس، ده‌زگاکانی ئاسایش، حه‌شدی شه‌عبی، دژه تیرۆر، هێزی ئاسمانی و فڕۆکه‌وانی. به‌ڵام له وتاره‌که‌یدا هیچ ئاماژه‌یێکی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نه‌کرد.
ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایی له لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له ڕوون کردنه‌وه‌یێکدا وه‌ڵامی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراقیان دایه‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد که عه‌بادی "جارێكی دیكه‌ش نه‌یتوانی وه‌ک سه‌رۆک­وه‌زیرانی وڵات مامه‌ڵه بكات و ڕۆڵی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان پشتگوێ نه‌خات".
به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، حه‌یده‌ر عه‌بادی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک، ناوی پێشمه‌رگه‌ی بۆ وتاره‌که‌ی زیاد کرد، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوون کردنه‌وه‌یێکی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بنووسێت، یاخود وتاره‌که دووباره دابنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment