بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادستێنی کۆماریی تورکیا لە دیاربەکر داوای سزای بۆ مەرال دانیش بەشتاش نوێنەری ئادانا لە پارلەمانی تورکیا کردووە و بڵاو کردنەوەی وێنەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەندکراوی هەدەپە و دیکەی نوێنەرانی ئەو پارتەی بە بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان هێناوەتە هەژمار و دۆسیەیێکی دادوەریی بۆ ئەو نوێنەرە کوردە پێکهێناوە.
دادستێنی کۆماریی تورکیا پاشان دۆسیەکەی ڕادەستی وەزارەتی دادی تورکیا کردووە تاوەکوو داپەڕی پێویستی لەسەر ئەنجام بدرێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment