ژماره‌ی که‌لاسه‌ زیره‌که‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا 6 هه‌زاری تێپه‌ڕاند

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- سه‌رۆکی ئیداره‌ی ته‌کنۆلۆجیای داتا و پێوه‌ندییه‌کانی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێت: له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێده‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و که‌لاسانه‌ی زیره‌ک کراوهن گه‌یشتوونه‌ته‌ 6 هه‌زار و 99 که‌لاس.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس محه‌مه‌د شیرعه‌لیزاده‌ له‌مباره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێرانی وت: له‌ تێکڕای 4 هه‌زار و 800 قوتابخانه‌ی پارێزگا تا ئێستا 2 هه‌زار و 415 قوتابخانه‌یان زیره‌ک کراونه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێک له‌و که‌لاسانه‌ی ئێستا زیره‌کن بۆ هه‌ردوو ده‌وامی به‌یانی و دوانیوه‌ڕۆ به‌کار ده‌برێن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد 40 تا 50 ملیۆن ڕیاڵ پێویسته‌ بۆ زیره‌ک کردنه‌وه‌ی هه‌ر که‌لاسێک و گرینگترین مه‌به‌ستی ئه‌م کاره‌ش گۆڕینی ڕه‌وتی بارهێنان و فێرکاری له‌ سیسته‌می مامۆستا ته‌وه‌ر بۆ سیسته‌می قوتابی ته‌وه‌ره‌.

وتیشی هه‌ر له‌مباره‌وه‌ و بۆ فێر کردنی مامۆستایان سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهێنانی که‌رسته‌ و ئامێره‌ نوێکان 25 هه‌زار و 116 که‌س فێر کراون یان خود ئێستا له‌ میانه‌ی فێربووندان.

شیرعه‌لیزاده‌ باسی له‌وه‌ کرد له‌ ئێستادا قوتابخانه‌کان به‌ چه‌ند به‌شی نیوه‌ ئه‌له‌کترۆنیک، ئه‌له‌کترۆنیک، نیوه‌ زیره‌ک، زیره‌ک و زیره‌کی پێشکه‌وتوو دابه‌ش ده‌کرێن و زۆربه‌ی قوتابخانه‌کانی پارێزگا له‌ به‌شی نیوه‌ ئه‌له‌کترۆنیک و ئه‌له‌کترۆنیکدان و قوتابخانه‌ی زیره‌کی پێشکه‌وتوو هه‌ر له‌ پارێزگادا نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60105

News Code 9163

Your Comment

You are replying to: .
captcha