بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراق له كاتێكدا كۆتاييهاتنى شه‌ڕى دژى داعشى له عێراق ڕاگه‌ياند، پيرۆزبايى له هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق كرد و ناوى هێنان، به‌ڵام به هيچ شێوهيێک ناوى پێشمه‌رگه‌ى نه‌هێنا و هيچ ئاماژهيێكى بۆ ڕۆڵ و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا نه‌كرد.
به‌داخه‌وه عه‌بادى جارێكى ديكه‌ش نه‌يتوانى وه‌ک سه‌رۆک وه‌زيرانى وڵات مامه‌ڵه بكات و ڕۆڵى پێشمه‌رگەی كوردستان پشتگوێ نه‌خات، له كاتێكدا جيهان شاهيده كه يه‌كه‌مجار پێشمه‌رگه به‌ر له هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانى ديكه‌ى عێراق كه ئه‌و ناوى هێنان و پيرۆزبايى لێ‌كردن، ئه‌فسانه‌ى داعشى تێكشاند و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نهبووايه هيچ دوور نه‌بوو ئێستاش داعش نيوه‌ى جوگرافياى عێراقى له ژێر ده‌ستدا نه‌بێت.
عه‌بادى كه ئه‌مجاره‌ش نه‌يتوانى ڕق و قينهى خۆى بۆ پێشمه‌رگه بشارێته‌وه، نازانين و قه‌ت له‌وه تێناگه‌ين چۆن وێژدانى ئارام ده‌بێت؟، چى به منداڵان و خانه‌واده و كه‌سوكارى 1824 پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد و زياتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى بريندار ده‌ڵێت كه خۆى به سه‌رۆک وهزيرانيان ده‌زانێت و له پێناو شكاندنى داعشدا شه‌هيد و بريندار بوون؟
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: هه‌موومان بهداخهوهين كه ڕۆژانه ده‌بينين له جياتى هه‌وڵى زهمينهخۆش كردن بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران پێچه‌وانه ده‌جوولێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment