به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی دادی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به زیاد بوونی ژماره‌ی زیندانیانی ئه‌و وڵاته کرد و وتی: تا ساڵی 2023ی زایینی واتا له ماوه‌ی 5 ساڵدا 228 زیندانی نوێ له تورکیا دروست ده‌کرێت که ده‌توانێت 13 هه‌زار و 678 زیندانی له‌خۆ بگرێته‌وه.
موراد ئه‌میر نوێنه‌ری ئه‌نقه‌ره له په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی زیندانی نوێ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دادی تورکیای کردبوو.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه: تا 1ی دیسێمبێری 2017، له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوودا 79 زیندان چێ کراوه که ده‌توانێت 66 هه‌زار و 451 زیندانی له‌خۆ بگرێت که به‌پێی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له وه‌زاره‌تی دادی تورکیاوه له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوو ئه‌و ژماره‌یه ده‌گاته 228 زیندان و وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ده‌یه‌وێت له ساڵی 2018ی زایینی 38 زیندانی نوێ دروست بکات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment