بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕای­گەیاند: وتەکانی حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەبارەت بە ئەنجامی گفتوگۆی نهێنی نێوان بەغدا و هەولێری بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان نێوانیان، دوورن لە ڕاستی.
لەو بەیاننامەیەدا جەختیش کراوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ چەشنە گفتوگۆیێکی نهێنی لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی ئەنجام نەداوە و ئەگەریش بڕیاری ئەو گفتوگۆیە بدات، بێ گومان دەست بەجێ هەواڵەکەی بڵاو دەکەنەوە.
سەرچاوە: «صوت العراق»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment