وڵاتە ئیسلامییەکان هەوڵی کردەیی دژ بە ئەمریکا ئەنجام بدەن

بەشی ئێران- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕای­گەیاند: دەرەنجامی کەرەم و چاکی کردنی وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئەمریکا خۆی پیشان دا، پارەی لەوان گرت و هەموو ئارمانجە عەرەبی و ئیسلامییەکانی خستە ژێر پێی ڕەژیمی زایۆنی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی لاریجانی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە 19ی سەرماوەز لە پەرلەمانی ئێران وتی: لەم چەند ڕۆژەی دوایی لە ناوچەکەدا هەندێک ڕووداو ڕووی دا کە هەر یەک لەوانە گرنگایەتیی خۆی هەیە بەڵام هیچ لەو ڕووداوانە بە قەد هەوڵی ناشیانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە فەلەستین دڵی موسوڵمانانی نەشکاند.

سەرۆکی پەرلەمان وتیشی: هیچ یەک لە سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەمریکا ئەو ڕەفتارە هەڵەیانە ئەنجام نەداوە، بەڵام سەرۆک کۆماری ئێستاکەی ئەمریکا پاش چەند پێوەندیی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی چەند وڵاتی عەرەبی ئەو هەوڵە نادروستەی جێبەجێ کرد.

لاریجانی زیادی کرد: چاوەڕوان دەکەین کە وڵاتانی ئیسلامی هەڵویستێکی یەکپارچە هەمبەر ئەمریکا بگرنە بەر و هەوڵی کردەیی دژ بە ئەمریکا ئەنجام بدەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9147

Your Comment

You are replying to: .
captcha