به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی شوێنه‌واره مێژوویییه‌كانی میسر ڕاگه‌یێنراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كرد: تیمێكی زانكۆی جنێڤ كه له شوێنه‌وارناسانی سویسری و فه‌ڕه‌نسی پێكهاتووه، هه‌ره‌مێكی بچووكیان له ڕۆژئاوای جیزه‌ی نزیک شاری قاهیره دۆزییه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت مێژوووه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 2345-2181ی پێش زایین. به‌رزییه‌كه‌ی 130 سانتیمه‌تر و درێژیی بنمیچه‌كه‌یشی ١١٠ سانتیمه‌تره.
له ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌دا ئاماژه به قسه‌كانی سه‌رۆكی تیمه‌كه فلیپ كۆلۆمبێرت كراوه كه ڕای‌گه‌یاندووه ڕه‌نگه هه‌ره‌مه‌كه له‌لایه‌ن شاژن ئانخنیسپیپی دووه‌م دروست كرابێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment