مەزڵووم کۆبانی: ئامادەی گەڕێکی دیکەی دانووستاندنەکانی یەکگرتن بن

بەشی سووریا- لەبارەی گەڕێکی دیکەی دانووستاندنەکانی نێوان ئەنەکەسە و پەیەنەکە، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاند سەرکەوتنی دیالۆگەکان ئامانجمانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات - هەسەدە لە تویتێکدا لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی راشیگەیاند "کۆبوونەوەکانمان دەستکەوتی گرنگن و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێمە دەپارێزن".

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژە بەوە دەکات ئەرکی هەموو کەسێکە کە ئامادەکارییەکانی هەنگاوی نوێی یەکڕیزی بکات بۆئەوەی لە رۆژانی داهاتوودا بە قۆناخێکی نوێ پێکەوە کۆ ببینەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 912

Your Comment

You are replying to: .
captcha