تاران- به‌غدا دانووستان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ پاڵاوگه‌ی کرماشان ده‌که‌ن

به‌شی ئێران/ کوردی- دانووستانی نێوان تاران و به‌غدا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ پاڵاوگه‌ی کرماشان و دیاری کردنی کاتی ده‌ست پێکردنی ڕه‌وتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ئارادایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "جبار اللعیبی" وه‌زیری نه‌وتی عێراق که‌ هاوکات سه‌رۆکی کۆمپانیای سۆمۆیه‌ ئێستاکه‌ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران دانووستان ده‌کات بۆ دیاری کردنی کاتی ده‌ستپێکی هه‌نارده‌ کردنی نه‌وت له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکووکه‌وه‌ بۆ پاڵه‌وگه‌ی کرماشان.

به‌ وته‌ی به‌رپرسه‌ عێراقییه‌کان بڕیار وایه‌ سه‌ره‌تا ڕۆژانه‌ 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ بڕی یه‌ک میلیۆن دۆلار له‌ عێراق وه‌ربگیرێت و ئه‌و ڕه‌قه‌مه‌ش به‌ره‌ به‌ره‌ بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژدا به‌رز ببێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان تاران- به‌غدا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ پڕۆسه‌ی کڕینی غاز له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌ ئێران ده‌ستی پێکردووه‌ و مانگی جوونی ئه‌مساڵ و پاش چه‌ند ساڵ دواکه‌وتن ڕه‌وتی هه‌ناردنی غاز بۆ عێراق ده‌ستی پێکرد.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق ئه‌ندامی ئۆپێکن و سه‌ره‌تا ساڵی 2013 گرێبه‌ستێک له‌ نێوان دوو وڵات واژۆ کرا که‌ به‌پێی گرێبه‌سته‌که‌ بڕیار بوو ئێران غازی پێویست بۆ وێستگه‌کانی کاره‌بای عێراق دابین بکات به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌ی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ وڵاتی عێراق جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌که‌ دوا که‌وتبوو.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9116

Your Comment

You are replying to: .
captcha