به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کبه‌ر ڕه‌نجبه‌رزاده ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی ئێران له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 97 له ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تدا ئاماده کراوه و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه/ 19ی سه‌رماوه‌ز حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌سه‌ر عاده‌تی ساڵانی پێشوو ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌کات.
ناوبراو ئاشکرای کرد: پاش ئاراسته‌کرانی پڕۆژه‌یاساکه نوێنه‌رانی کۆمیسیۆنه تایبه‌ته‌کان له په‌رله‌مان ماوه‌ی 15 ڕۆژ و کۆمیسیۆنی ته‌لفیقی بودجه‌ش ماوه‌ی 15 ڕۆژ ده‌رفه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه تاوه‌کوو دیراسه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه بکه‌ن و پێشنیاری خۆیان له‌و باره‌یه‌وه بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان به‌رز بکه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment