به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لا فارس له توویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی: کاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه بێهووده هه‌ڵنه‌بژێردراوه. ناوبراو پاش سه‌ردانی خۆی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا بووه‌وه که عه‌ره‌به‌کان ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک شه‌ویش ئیدانه‌ی بڕیاره‌که بکه‌ن پاشان ستایشی ده‌که‌ن ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رکرد.
توویته‌که‌ی فارس شه‌پۆلێکی فراوانی کاردانه‌وه‌ی به‌رده‌نگانی سعوودیی لێکه‌وته‌وه و ناوبراویان به‌وه تۆمه‌تبار کردووه که سووکایه‌تی له سعوودییه و پاشای ئه‌و وڵاته کردووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بڕیاری به فه‌رمی ناسینی قودس وه‌کوو پێته‌ختی ئیسرائیلی واژۆ کرد و ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاماده‌کاری بکات بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تێل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment