نێچیرڤان بارزانی: عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەمیشە پێویستیان بە هاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ باڵیۆزی نەرویج لە عێراق کۆبووەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان پێویستیان بە هاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ‌لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆن ئالێرس، باڵیۆزی نەرویج لە عێراق دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كا‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، رێككه‌وتنى حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاسايي كردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال تاوتوێ کران.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140ـی ده‌ستوور، پرسى بودجه‌ى گشتيى عێراق و پشكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، كرده‌وه‌ تيرۆرستييه‌كانى ئه‌م دواييه‌‌ له‌ عێراق، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هۆكاره‌كانى، پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى كران.

لای خۆیەوە باڵيۆزى نەرویج پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به‌ به‌رده‌واميى يارمه‌تيدانى مرۆيى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.

راگەیێندراوەکە دەڵێت، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ بۆ تێكشكاندنى يه‌كجاره‌كيى داعش، عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به‌ پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌.

نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گرنگيى جێبه‌جێ كردنى سيستەمى فيدراڵى كردووەتەوە "كه‌ زامنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيانى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌بێت". هه‌روه‌ها رۆڵى يارمه‌تيده‌رى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 911

Your Comment

You are replying to: .
captcha