گفتوگۆکان لە نێوان شاندەکانی هەرێم و بەغدا وەستاون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراق، رای­دەگەیێنێت: دوای پاشگەزبوونەوەی شاندی ھونەری ھەرێمی کوردستان لە بەڵێنەکانیان لەبەرامبەر شاندی سەربازی فیدراڵی گفتوگۆکان وەستاون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەدیسی ڕاشی­گەیاند: پێشتر گفتوگۆی زۆر ئەنجام دراون و گەیشتوونەتە چارەسەری سەدا ٨٠ی کێشەکان، بەڵام دوای گەڕانەوەی شاندی ھەرێم بۆ ئەوەی بۆچوونی لایەنی باڵای خۆیان وەربگرن پاشگەز بوونەتەوە لە واژۆ کردنی رێککەوتنەکە.

سەعد حەدیسی باسی لەوە کردووە، گرنگترین خاڵەکانی ئەو رێککەوتنە رازی بوونی ھەرێمی کوردستانە بە بڵاوە پێکردنی ھێزەکانی فیدراڵی لە گشت خاڵەکانی ناوچە جێ­ناکۆکەکان و خاڵە سنورییەکان، بۆیە پاشگەزبوونەوەی ئەوان ئێمەی گەڕاندەوە بۆ خاڵی سفر ئەمە ھۆکاری راستییە بۆ وەستانی گفتوگۆکان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9107

Your Comment

You are replying to: .
captcha