هەڵمەتە ورووژێنەرەکانی ڕووسیا، کوردی سووریا نیگەران کردووە

بەشی جیهان- شرۆڤەکارێکی پرسی کوردەکان بڕوای وایە ڕووسیا، تورکیای کردۆتە ئامێرێک بۆ هەڕەشە کردن لە کوردەکان و هۆکاری هەندێک لە ئالۆزییەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەم وڵاتەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک گۆڕانکاری وەکوو سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لەنێوان هێزە کوردەکانی سووریا و هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی لە حەسەکە ئاسایشی ناوچەکەی تووشی مەترسی کردووە.

ژمارەیێک لە چاودێران دەڵێن ئەم گۆڕانکاریگەلە ئەنجامی هەڵمەتەکانی هەندێک لە ئەکتەرانی ئاقاری سیاسیی سووریایە.

شۆڕش دەروێش، شرۆڤەکاری پرسی کوردەکان لەمبارەوە بە دەنگی ئەمریکای وتووە هێزەکانی سووریای دیموکرات وا هەست دەکەن ڕووسیا خەریکی ئەنجامدانی مامەڵەیێکە لەگەڵ تورکیا کە ئامانجی ئەو مامەڵە دەرکردنی هێزە کوردییەکانە لە شاری عەین عیسا.

ناوبراو وتیشی ڕووسیا بەردەوام تورکیای وەکوو کارتێکی گوشار بۆسەر هێزە کوردەکان و ئەریکییەکان بەکار هێناوە.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە، دەڵێت چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک گۆڕانکاری وەکوو سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لەنێوان هێزە کوردەکانی سووریا و هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی لە حەسەکە سەریهەڵداوە کە ڕووسیا پیلانی بۆ داڕشتوو ئەوەش بە ئامانجی دەرکردنی هێزە کوردەکان لە ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 910

Your Comment

You are replying to: .
captcha