کۆمەڵ: گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆقودس ھەنگاوێکی مەترسیدارە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، رای‌دەگەیەنێت، بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ناساندنی شاری قودس، وەک پایتەختی ئیسرائیل، ھەنگاوێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵ، لە راگەیەندراوێکدا، بڕیارەکەی ئیدانە کردووە و دەڵێت، بەھەنگاوێکی مەترسیداری دەزانێت بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە،"بەتایبەت کە ناوچەکە خۆی لە دۆخێکی ناجێگیردایە".

ھەروەھا ئەوە خراوەتە ڕوو: "وێڕای ئەوەی ئەم بڕیارە ڕێزنەگرتنە لە پیرۆزییەکانی موسوڵمانانی جیھان، چوونکە قودس ڕووگەی یەکەمی موسوڵمانانە و پێگەیێکی گەورەی تایبەتی ھەیە لە دڵی ھەموو موسوڵمانێکدا".

شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە وتارێکیدا شاری قودسی وەک پایتەختی فەرمیی ئیسرائیل ناساند و بڕیاری دا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.

بڕیارەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، کاردانەوەی جیھانیی لێکەوتەوە و زۆرینەی وڵاتە عەرەبی و جیھانییەکان دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە.

ھاوکات ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوابەدوای بڕیارەکەی ترەمپ رای‌گەیاند، پێویستە پرسی قودس لەڕێی گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینەوە چارەسەر بکرێت.

ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "ئێستا کاتی قەلەقییێکی گەورەیە، دەمەوێت روونی بکەمەوە، ھیچ بەدیلێک نییە بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی، ھیچ چارەسەرێکی دیکە بوونی نییە."

سەرچاوە: خەندان

News Code 9095

Your Comment

You are replying to: .
captcha