به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆغۆ پرینجک سه‌رۆکی پارتی وه‌ته‌نی تورکیا له به‌رنامه‌یێکی ته‌له‌فزیۆنیی که‌ناڵی ئۆلۆسالی تورکیا ئیدعای کرد ئه‌و کاته‌ی ساڵی 2006 به یاوه‌ریی وه‌فدێکی حکوومه‌تی تورکیا سه‌ردانی سووریامان کردبوو جه‌نابی به‌شار ئه‌سه‌د له مۆسکۆ بوو. ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌شار ئه‌سه‌د دیدارمان کرد. ئێمه وه‌فدێکی 7 که‌سی بووین. جێ متمانه‌ترین که‌سی نزیک له به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌مه‌ی به ئێمه گوت: "په‌یامی جه‌نابی ئه‌سه‌د بۆ ئێوه ئه‌مه‌یه: دوو ده‌وڵه‌تی سووریا و تورکیا ده‌بێت سنووره‌کانی خۆیان هه‌ڵبگرن و ببنه یه‌ک ده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش. پێشنیاری به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ش ده‌کرێت به ئاسانیش ده‌کرێت. ده‌بێت سووریا، عێراق و تورکیا ببێته یه‌ک ده‌وڵه‌ت. ده‌بێت سیسته‌می یه‌ک ئیداری کۆنفیدراسیۆنیی تێدا جێگیر بکرێت. ئێمه هه‌ندێک به‌ڵگه‌مان لایه ئه‌تاتورک له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره سووری و عێراقییه‌کان دیداری کردبوو. خودی ئه‌تاتورک ئه‌وه‌ی هێنابووه ئاراوه. بۆ جارێ دووهه‌میش سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی حاکمییه‌تی نیشتمانی له‌و ده‌مه‌دا ڕایگه‌یاندبوو پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێک سه‌ربه‌خۆییی خۆی ڕاگه‌یاند ده‌بێت کۆنفیدراسیۆن دابمه‌زرێت."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئایدینلیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment